ئارتێتا گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ ئارسێناڵ واژۆکرد
میکێل ئارتێتا گرێبەستێکی دیکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی واژۆکرد.
گرێبەستی ئارتێتا لە کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ تۆپهاوێژەکان کۆتایی دەهات، یانە ئینگلیزییەکە پێش یاریی دێربی باکووری لەندەن لە نێوان ئارسێناڵ و تۆتێنهام گرێبەستی راهێنەرە ئیسپانییەکەی تاوەکو ساڵی 2027 نوێکردەوە.
میکێل لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی بی بی سی دەڵێت: هەست بە شانازی دەکەم و لەمەودوا بە گڕوتینێکی زیاترەوە لە راهێنەرایەتی یانەکە بەردەوام دەبم.
ئارتێتا بۆ رادیۆ بەریتانییەکە ئەوەشی گوتووە، کە بەختی هەیە راهێنەری ئارسێناڵە و هەموو رۆژ لەگەڵ کەسانی باش کاردەکات، بۆیە لەمەودوا زیاتر و زیاتر کاردەکەم بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی یانەکەم.
راهێنەرە ئیسپانییەکە لە ساڵی 2019 لە شوێنی ئۆنای ئیمری ئەرکی راهێنەرایەتیی یانە لەندەنییەکەی وەرگرت و تا ئێستاش بەردەوامە.