هەرێمی کوردستان؛ باجی گومرگی بۆ هێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە ڕێژەی سەدا 100 هەڵگیرا

ئۆتۆمبێلی کارەبایی
ئۆتۆمبێلی کارەبایی

K24 – هەولێر:

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد بۆ هەڵگرتنی باجی گومرگی بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە ڕێژەی 100%.

ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی برەودان بە ڕێکارەکانی پاراستنی ژینگەیی، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد بۆ هەڵگرتنی باجی گومرگی بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە ڕێژەی 100% دا.

پێشتریش سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاری 3393ـی دەرکرد بۆ ئەوەی بەشێک لەو بارقورسییانەی سەر شانی هاووڵاتییان سووک بکات، یەکێک لەو بڕیارانە ڕاگرتنی باجی سەر چێشتخانە و هۆتێلەکانە، ئەوانەی کە نمرە چوار بەسەرەوە بوون کە بەپێی یاسای بودجەی فیدراڵی و بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەپێندرا بوو.

کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باج لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەو بڕیارەی دەرکردووە تا یاساکە لە خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان هەموار دەکرێتەوە، هاوکات ئەم بڕیارەش بەڕەچاوکردنی ئەم بارودۆخەوەی ئێستەی هاووڵاتییان دەرکراوە.

Fly Erbil Advertisment