گەیلان حاجی سەعید: پەیوەندییە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران پێش دەکەون

سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێران سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان له دوای توركیاوه دێت بۆ هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل و ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
پێنجشه‌ممه، 12ـی ئه‌یلوولی 2024، گه‌یلان حاجی سه‌عید، سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران له ماوه‌ی ساڵی 2023ـدا زیاتر له هه‌شت ملیۆن دۆلار بووه.
گه‌یلان حاجی سه‌عید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێران به‌رده‌وام به دیدگه‌یه‌كی گرنگ ته‌ماشای هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به‌تایبه‌تی له ڕووی ئابوورییه‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، جووڵه‌ی بارزگانی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێت.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر گوتیشی: دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تی له ڕووی بازرگانییه‌وه پێش ده‌كه‌ون و ئه‌و سه‌ردانه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی گرنگی بۆ تاران هه‌یه.
پێنجشەممە، 12-09-2024، مەسعود پزیکشیان، سەرۆککۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە هەولێر و لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێم کۆ بووەوە. دواتریش بە جیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ بووەوە.
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکان؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسعود پزیکشیان، سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە.
سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی بۆ هەولێر، بە زمانی کوردی، بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: هاتووین بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق، هەرێمی کوردستان و هەولێر باشتر بکەین.
سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: پشت بە خوا هەموو ئەو کێشانەی تاوەکو ئێستا هەبوون، بە تەواوی لەنێویان دەبەین.