ژیری دەستکرد پێشبینی بۆ پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ دەکات
![ناسناوی چامپیۆنزلیگ](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Sep-2024/1726315086ucl.jpg)
ئەم وەرزە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا '' چامپیۆنزلیگ '' بە بەشداری 36 یانە دەکرێت و یانەکانیش لە یەک کۆمەڵە هاوشێوەی خول، رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ژیری دەستکرد پێشبینی بۆ چانسی یانەکان دەکات، لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوەکە.
رۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە گەڕی یەکەمی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامدانی شەش یاریی لە دوو کاتی جیاواز بەڕێوەدەچێت، ژیری دەستکرد پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتیەکە چانسی یەکەمی بەدەستهێنانی ناسناوی ئەمساڵی داوە بە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلاند، ئەو یانەیە بە رێژەی ٪25.3 شانسی یەکەمی بەدەستهێنانی ناسناوەکەیە.
لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا خاوەنی زۆرترین ناسناوی پاڵەوانێتیەکە دێت، هەروەها لە پلەی سێیەمیش یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا دێت، لەلایەکی دیکەوە یانەکانی ئارسێناڵ و بایەر لیڤەرکۆزن و بارسێلۆنا و بایرن میونشن لە پلەکانی چوارەم تاوەکو شەشەم دێن.
لەلایەکی دیکەوە یانەی لیڤەرپوول خاوەنی شەش ناسناوی چامپیۆنزلیگ، ئەو یانەیەش لە پلەی حەوتەم دێت و لە دوای ئەو یانەیەش، پاریس سانجێرمان و یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا دێن.