فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری گوندی گەڵاڵەیان بۆردومان کرد

ناوچەی شێخان کە دەکەوێتە شاخی ئاسۆسی سەر بە گوندی گەڵاڵە
ناوچەی شێخان کە دەکەوێتە شاخی ئاسۆسی سەر بە گوندی گەڵاڵە

K24 – سلێمانی:

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی شێخانی سەر بە گوندی گەڵاڵەیان بۆردومان کرد.

ئەمڕۆ شەممە 14ـی ئەیلوولی 2024 کاتژمێر 3:10 خوولەکی دوای نیوەڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی شێخانی کە دەکەوێتە شاخی ئاسۆسی سەر بە گوندی گەڵاڵەیان لە شارباژێر بۆ دووەمینجار بۆردومان کرد.

لەمبارەیەوە کامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

شەڕی پەكەكە و توركیا لە ناوچە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستان تادێت زیاتر كاریگەرییەكانی لەسەر ژیانی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان دەردەكەون، بەهۆی ئەو شەڕەوە نزیکەی 800 گوند و چەندین ناوچەی گەشتیاری لە سنووری هەرێمی کوردستان خاپوور و چۆڵکراون، ئەوەش زیانێکی زۆری بە کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان گەیاندووە.