میری ئێزدیان پیرۆزبایی لە دایکبوونی پێغەمبەر لە موسڵمانان دەکات

میر تەحسین: هیواخوازم ئەم بۆنەیە ببێتە هەوێنی پتەوکردنی برایەتیی و خۆشەویستی زیاتر

میر حازم میر تەحسین بەگ میری ئێزدییان
میر حازم میر تەحسین بەگ میری ئێزدییان

میر حازم تەحسین، میری ئێزدیان هیواخوازە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر ببێتە هەڵکەوتێک بۆ پتەوکردنی برایەتی و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانی سەرجەم مرۆڤایەتی.

میر حازم تەحسین، بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) لەسەر بێت پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت "پڕ بە دڵ پیرۆزبایی خۆم ئاراستە هەموو موسڵمانانی جیهان بە گشتیی و هەرێمی کوردستان و عێراق بە تایبەتی دەکەم و هیواخوازم ئەم هەڵکەوتە بەرزە ببێتە هەوێنی پتەوکردنی برایەتیی و خۆشەویستی زیاتر لە نێوان هەموو مرۆڤایەتی دا".

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە هەرێمی کوردستان و سەرجەم وڵاتانی موسڵمان یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەسەر بێت بە بۆنە و ئاهەنگێڕانی تایبەت دەکرێتەوە.