گاتوسۆ سەرجەم یاریزانانەکانی بە ئایفۆن16 خەڵات دەکات

گێنارۆ گاتوسۆ
گێنارۆ گاتوسۆ

گێنارۆ گاتوسۆ راهێنەری ئیتاڵی یانەی هایدوک شپلیتی کرواتی، بەبۆنەی بردنەوەی تیپەکەی بەرامبەر دینامۆ زەگرەب بڕیاریداوە سەرجەم یاریزان و ئەندامان و راهێنەرانی یانەکەی هەر یەکەیان بە مۆبایلێکی ئایفۆن16 خەلات بکات.

ماڵپەری 24SATA بڵاویکردەوە گێنارو گاتوسۆ راهێنەری ئیتاڵی یانەی هایدۆک شپلیت، دوای ئەوەی یانەکەی لە گەڕی شەشەمی خولی نایابی کڕواتیا، توانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1-0 لە رکابەرە دێرینەکەیان واتە دینامۆ زەگرەب بباتەوە، سەرجەم ئەندامانی یانەکەی بە مۆبایلی ئایفۆن16 خەڵات بکات.

تێچووی سەرجەم ئەو ئایفۆنانەی راهێنەرە ئیتاڵیەکە بڕیاریداوە بۆ ئەندامان و یاریزانەکانی یانەکەی بکرێت، دەگاتە نزیکەی 40 هەزار یۆرۆ واتە نزیکەی چوار دەفتەر پەنجا وەرەقە دۆلاری ئەمریکی.

بە بردنەوەیان لەم یارییە تیپەکەی گێنارۆ گاتوسۆ کۆی خاڵەکانی لە کۆی شەش یاریی ئەم وەرزە، لە خولی نایابی کڕواتی گەیاندە 14 خاڵ و بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی سەرکەوتن، لە بەرامبەردا دینامۆ زەگرەب ئەو یانەیەش خاوەنی 13 خاڵە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندی جێگیر بوو.

گێنارۆ گاتوسۆ
گێنارۆ گاتوسۆ