هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا زیادی کردووە

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ دەرەوە
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ دەرەوە

بە گوێرەی ئامارەکانی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریکا، لە هەفتەی ڕابردووەوە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە بە تێکڕای 222 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیادی کردووە.

هەروا ئامارەکانی ئیدارە ئەمەریکاییەکە دەری دەخەن، هەناردەکردنی بەنزین بۆ ئەمەریکا لە نۆ وڵاتەوە بووە و بە تێکڕای ڕۆژانە 5.787 ملیۆن بەرمیل، کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 911 هەزار بەرمیل لە هەر ڕۆژێکدا زیادی کردووە.

ئاماژەشی داوە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا لە هەفتەی ڕابردوو بە 21 هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 222 هەزار بەرمیل لە هەر ڕۆژێکدا.

هەر بە گوێرەی ئامارەکان، کەنەدا بە تێکڕای ڕۆژانەی 4.026 ملیۆن بەرمیل، مەکسیک بە 510 هەزار بەرمیل، سعوودیە  326  هەزار بەرمیل، کۆلۆمبیا  229 هەزار بەرمیل زۆرترین نەوتیان هەناردەی ئەمەریکا کردووە.

لەلایەکی دیکەوە کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراوە بە سۆمۆ، ئاشکرای کردووە، تەنیا لە چارەگی دووەمی ئەم ساڵ2024، واتە لە سەرەتای مانگی نیسان تاوەکوو کۆتایی مانگی حوزەیران بڕی دوو ملیۆن و 633 هەزار و 928 تۆن پێکهاتەی سووتەمەنییەکانی هەناردەی دەرەوە کردووە.