بارسێلۆنا چەند پاسەوانێک بۆ لامین یامال دادەنێت
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، بڕیاریانداوە چەند پاسەوانێکی تایبەت بۆ لامین یامال ئەستێرە 17 ساڵانەکەی یانەکەی دابنێن، ئەویش لە پێناو زیاتر پاراستنی گیانی ئەو یاریزانە لاوەیان لە هەر روداوێکی نەخوازرا و چاوەڕواننەکرا.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بەم دواییانە چەند کەسێک هێرشیان کردە سەر باوکی لامین یاریزانە لاوەکەی یانەی بارسێلۆنا، بەرپرسانی ئەو یانەیە بڕیاریانداوە چەند پاسەوانێکی تایبەت بۆ ئەو یاریزانە لاوەیان دابنێن، بۆ ئەوەی بە تەواوتی پارێزگاری لە ئەستێرەکەیان بکەن.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزەی لە نێوان باوکی لامین لەگەڵ چەند کەسێک دروستبووە، کێشەکە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە و ئەو کەسانە هەڕەشە لە باوکی یاریزانەکەی بارسێلۆنا دەکەن، بۆیە بەرپرسانی بلاوگرانا بڕیاریانداوە چەند پاسەوانێکی تایبەت، بەردەوام پارێزگاری لەو یاریزانەیان بکەن.
