دادپەروەرانە نییە: هاوسەرەکەم 100 هەزار هێندەی من داهاتی زیاترە

ئالیشا لێمان خانمە یاریزانی سویسڕی یانەی یوڤێنتوس
ئالیشا لێمان خانمە یاریزانی سویسڕی یانەی یوڤێنتوس

ئالیشا لێمان خانمە یاریزانی سویسڕی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، لەبارەی جیاوازی داهات و مووچەی خانمە یاریزانەکان بەراورد بە یاریزانە پیاوەکان قسەی خۆی کرد و ئەو خانمە یاریزانە پێیوایە، نایەکسانیەکی زۆر لە نێوانیاندا هەیە.

هەردووکمان هەمان کار دەکەین، بەڵام هاوسەرەکەم دۆگلاس لویس 100 هێندە زیاتر لە من داهاتی هەیە. ئەلیشا لیمان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لاگازێتادیلۆسپۆرت ئەم قسەیەی کرد. لیمان دەڵێت: "من وەک ئەستێرەیەک ناژیم".

ئالیشا لیمان تەنها چەند هەفتەیەکە لە شاری تۆرینۆیە، بەڵام بووەتە سەرنجی هەموو میدیاکانی ئەو وڵاتە و بە تایبەت شارەکە، ئەویش بەهۆی جوانیەکەیەوە. ئەم خانمە هێرشبەرە سویسڕییە لە چاوپێکەوتنە نوێیەکەیدا باسی لە ژیانی خۆی لە ئیتاڵیا لەگەڵ هاوسەرەکەی دەکات، کە هەردووکیان لە ریزەکانی یوڤێنتوس یاریی دەکەن.

خانمە شوخ و شەنگە سویسڕییەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خاوەن هەوادارێکی زۆرە، بەڵام دەڵێت هەموو کاتێک بۆ ئەو یاریی تۆپی پێ لە پێش هەموو شتێکەوە بووە، هەموو کاتێکی زۆرترین کاتی بۆ یاری کردن و هەروەها راهینان کرد تەرخان کردووە، بەڵام لە هەمان کاتدا مافی تەواوەتی خۆی وەرنەگرتووە.

ئالیشا لێمان لە چاوپێکەوتنەکەیدا دەڵێت '' من وەک ئەستێرەیەک ناژیم، وەک هەموو کەسێک دەژیم. کاتێک خەڵک لە سۆشیال میدیا دەتبینن پێیانوایە ژیانێکی جیاوازت هەیە، بەڵام ژیانێکی ئاساییم هەیە. دەچمە ماڵەوە، خواردن دروست دەکەم و وەک هەموو کەسێک کارەکانم ئەنجام دەدەم. بێگومان خۆشە کاتێک خەڵک لەسەر شەقام دەتناسنەوە و دەڵێن سڵاو ئالیشا چۆنیت؟ ''.

ئالیشا ئەم هاوینە دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگلاند، پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا کرد، لە هەمان کاتدا دوگلاس لویزی هاوسەریشی بە هەمان شێوە ئەم هاوینە ریزەکانی یانەی ئاستۆن ڤیلای جێهێشت و ئەویش پەیوەندی بە خانمە پیرەکەوە کرد.