شەش ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگرین لە چامپیۆنزلیگ
ئەمڕۆ وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ بە بەڕێوەچوونی شەش یاریی ئاگرین دەست پێ دەکات و ڕیاڵ مەدرید لە هەڵمەتی پارێزگاریکردن لە نازناوەکە ڕووبەڕووی شتوتگارتی ئەڵمانی دەبێتەوە.
سەرەتا دوو یاریی لە کاتژمێر 19:45 خولەک بەڕێوەدەچن، یوڤێنتۆس ڕووبەڕووی ئایندهۆڤن دەبێتەوە و یەنگ بۆیز بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا یاریی دەکات.
دواتر، چوار یاریی دیکە لە یەک کاتدا لە کاتژمێر 22:00 دا دەکرێن (بایرن میونشن ڕووبەڕووی دینامۆ زەگرەب دەبێتەوە، ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر شتوتگارت، میلان و لیڤەرپوول، سپۆرتینگ لێسبۆن و لیل) بەرانبەر یەکتر یاریی دەکەن.
شێوازی بەڕێوەچوونی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ گۆڕاوە و لەم وەرزەدا 36 یانە بەشداریی دەکەن و لە خانەی یەکەم تاکو هەشتە ڕاستەوخۆ دەگەنە قۆناغی 16، لە خانەی 9 تاکو 24 لە پاشکۆی خولەکە یاریی دەکەن و لەم قۆناغەش 8 یانەی دیکە دەگەنە قۆناغی 16 و ئەوانەی دیکە ماڵئاوایی دەکەن.