حەڤدەهەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوە دەچێت

سبەی چوارشەممە 18ی ئەیلوولی 2024، بە بەشداریی زیاتر لە 100 کۆمپانیا، حەڤدەهەمین خولی ساڵانەی پێشانگەی نێودەوڵەتی DBX لە لە گەڕەکی تاسڵوجەی سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
نەوزاد غەفوور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند "پێشانگەکە زیاتر لە 100 کۆمپانیا بەشداریان تێدا کردووە لە بوارەکانی ئۆتۆمبێل، وەبەرهێنان، پیشەسازی، خۆراک، ماددە پاکەرەوەکان، بواری پزیشکی، خوێندن و زانست. کە بەشداربووان تازەترین کارەکانیان و بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن و دەیخەنە بەر دیدی هاووڵاتییان و بازرگانان و پیشەسازان.
نەوزاد غەفوور، ڕاشیگەیاند "کۆمپانیا بەشدارەکان بەشێکی زۆریان ناوخۆیین و ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانیش لە وڵاتانی دراوسێ وە هاتوون و بەشداریی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکەن، لە نێویاندا کۆمپانیا جیهانییەکان لە ڕێگەی بریکارەکانیانەوە لە هەرێمی کوردستان بەشداریان کردووە نوێترین بەرهەمە جیهانییەکانیان نمایش دەکەن".
لە حەڤدەهەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتی DBX بەشێک لە نوێنەری وڵاتان و جێگری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی بەغدا، بریکاری وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی بەشداریی دەکەن و ڕۆژانە لە 11 تاوەکوو شەشی ئێوارە کراوە دەبێت و بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت.