پارێزگاری دهۆک چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریی لە پارێزگاکە جێبەجێ دەکات

K24 – هەولێر:
پارێزگاری دهۆک چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ دهۆک، قەزای سێمێل، گوند و کۆمەڵگەکانی سەر بە پارێزگاکە خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی ئەیلوولی 2024 عەلی تەتەر، پاریزگاری دهۆک لە چوارچێوەی بەرنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پرۆژەی نوێی خزمەتگوزاریی بۆ دهۆک، قەزای سێمێڵ و گوند و کۆمەڵگەکانی سەر بە پارێزگاکە خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
گوژمەی پرۆژەکان 11 ملیار و 731 ملیۆن دینارە، پرۆژەکان پێک دێن لە؛ قیرتاوکردنی شەقامەکان، کۆڵانەکان، دروستکردنی پردی پیادە و ڕاکێشانی ئاو و کارەبا بۆ شوێنەکان.