ئێما بە بردنەوەی دەستی بە پاڵەوانێتی تێنسی سیئۆل کرد
ئێما رادوکانۆ خانمە تێنسزانی بەریتانی، یەکەم بردنەوەی لە پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی سیئۆل بەدەستهێنا. دوای ئەوەی رووبەڕووی خانمە تێنسزانێکی ئەمریکی بووەوە.
لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتی تێنسی سیئۆلی کۆریای باشوور، ئێما رادوکانو خانمە تێنسزانی بەریتانی، رووبەڕووی پێیتۆن خانمە تێنسزانی ئەمریکی بووە، لە کۆتاییدا توانی یارییەکە لە ماوەی دوو کاتژمێر و چل خولەک، یارییەکە بە ئەنجامی دوو سێتی بێ وەڵام، لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە. ئەنجامی سێتەکانیش حەوت چوار و حەوت پێنج بوون.
بەم بردنەوەیە رادوکانو خۆی گەیاندە قۆناغی دووەم و لەم قۆناغەش، رووبەڕووی یوان یو خانمە تێنسزانی چینی دەبێتەوە.