وەزارەتی پەروەردە نمرەی دەرچووانی پۆلی 12ی ڕادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا: بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 19 هەزار دەرچوو زیادی کردووە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (وێنە: ئەرشیف)
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (وێنە: ئەرشیف)

وەزارەتی خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی پەروەردە نمرەی دەرچووانی پۆلی 12ی ڕدەستکردوون کە ژمارەیان زیاتر لە 55 هەزار و 720 قوتابییە لە هەرسێ بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بە گوێرەی نمرەکانیان لە کۆلێژەکان و پەیمانگەکان کورسی خوێندنیان پێ بدرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پەڕەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەى ئامارەکان ڕێژەى دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی لە ئەم ساڵدا بەراورد بە ساڵى ڕابردوو 19 هەزار دەرچوو زیاد کردووە.

هەر بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە، لە کۆی دەرچووانی پۆلی 12 کە نمرەکانیان ڕادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا کراوە، 41 هەزار و 277 دەرچووابت بەشی زانستی، 13 هەزار و  541 و دەرچووانی وێژەیی و 902 دەرچووش لە بەشە پیشەییەکانن.

به‌گوێرەی ئامارەکانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەم ساڵ بۆ خوێندنی ساڵانی 2023-2024، بە هەر سێ بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەییەکان  122 هەزار و 15 قوتابی به‌شدارییان لە تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كان کردووە.

هەروا 3ـی ئەیلوولی 2024 وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی کۆتایی خوولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) بڵاو کردەوە.