عێراق بەبەهای زیاتر لە 19 ملیۆن دۆلار پەنیر و ماستی هاوردە کردووە

بەگوێرەی ماڵپەڕی ' trademap ' کە تایبەتە بەبڵاوکردنەوەی نەخشەی بازرگانی هەناردە و هاوردە، عێراق لە ساڵی 2023، بەبەهای زیاتر لە  19 ملیۆن دۆلار  پەنیر و ماست و بەرهەمە شیرەمەنییەکان لە بەحرەینەوە هاوردە کردووە.

ماڵپەڕەکە لە ئامارێکدا بڵاوی کردووەتەوە، "عێراق لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا سێ هەزار و 372 تۆن پەنیر و ماست و بەرهەمە شیرەمەنییەکان لە بەحرەین بە بڕی 19 ملیۆن و 439 دۆلار هاوردە کردووە".

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کرد، "پشکی عێراق لە هاوردەکردنی پەنیر و ماستی بەحرەین گەیشتووەتە 11%، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هاوردەکردنی پەنیر و ماست و بەرهەمە شیرەمەنییەکان لە بەحرەین لە نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2023 بە ڕێژەی 29% زیادیکردووە".

Fly Erbil Advertisment