وەزیری پەروەردە: نەوتی سپی بەسەر ناوەندەکانی خوێندن دابەش دەکرێت

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: نەوتی سپی بەسەر ناوەندەکانی خوێندن دابەش دەکرێت، بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەکەش ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیراوە.

پێنجشەممە 19ـی ئەیلوولی 2024، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ناوەندەکانی خوێندن لە ئەمساڵدا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەر دراوە و چووەتە وەزارەتی دارایی، گوتی: ئەو پرۆسەیە لە پارێزگاکان کاری تەندەرینگی بۆ دەکرێت و دواتر دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت.

ئالان حەمە سەعید گوتی: پرسی نەوت بۆ ناوەندەکانی خوێندن، ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەر دراوە و چووتە وەزارەتی دارایی، ئەو ڕێکارانەی مابوون بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەکە، ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی وەزیران تەواو دەکرێت، لە پارێزگاکان تەندەرینگ بۆ پرۆسەکە دەکرێت و جێبەجێ دەکرێت.

Fly Erbil Advertisment