وەزیری پەروەردەی کوردستان بانگهێشتی ئێران دەکرێت

ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردە و نەسرولڵا رەشنودى کونسوڵی ئێران لە هەرێمی کوردستان
ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردە و نەسرولڵا رەشنودى کونسوڵی ئێران لە هەرێمی کوردستان

کونسوڵی گشتی ئێران، داوەتی فەرمی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتەکەی دەکات بۆ ئەوەی هەماهەنگیی زیاتر لەنێوان وەزارەتەکانی پەروەردەی هەرێمی کوردستان و ئێراندا دروست بێت.

پێنجشەممە 19ـی ئەیلوولی 2024،  ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نەسرولڵا رەشنودى کونسوڵی ئێران لە هەرێمی کوردستان و شاندى یاوەرى کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە، لەدیدارەکەدا باس لە هاوکاری و هەماهەنگیی هەردوولا کرا، کۆنسوڵی ئێران بە فەرمی بانگهێشتی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەردانی ئێران کرد بەمەستی دیدار و کۆبوونەوە و هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ وەزیری پەروەردەی ئێران.

Fly Erbil Advertisment