بانکی ناوەندیی ئەوروپا هۆشداریی لە دۆخی ئابووریی جیهان دەدات
"ئابووریی جیهان لە دۆخی پەرتبووندایە"
پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئەوروپا هۆشداریی لە داهاتووی ئابووریی جیهان دەدات و ئاماژە بەوە دەکات زۆربەی وڵاتان لەبەردەم ڕوودانی دۆخی هەڵاوسانی هەڵگەڕاوەدان.
کریستینا لاگارد، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئەورووپا ئاماژە بەوە دەکات "ئابووریی جیهان دۆخێکی پەرتبوو بەخۆیەوە دەبینێت و حاڵەتێکی نوێ دەرکەوتووە کە هەر وڵاتە و لە خەمی ئابووریی نەتەوەیی خۆیدایە و سیستەمی بازرگانیی جیهانی لەبەردەم داڕووخانێکی گەورەدایە".
بەرپرسە ئەورووپاییەکە جەخت دەکاتەوە "ئابووریی جیهان رووبەڕووی گەورەترین پەتا بووەتەوە کە لە 80 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە".