هۆكاره‌كانی خه‌واڵوویی مرۆڤ له وه‌رزی پاییز و چاره‌كردنی
زۆر کەس لە سەرەتای وەرزی پاییزدا تووشی خەواڵوویی دەبن و ئەم هەستە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ وردە وردە زیاد دەکات؛ هاوكات پزیشكێك ئاماژه به پێنج ڕێگه‌چاره ده‌كات بۆ ده‌ربازبوون له‌م حاڵه‌ته.
سێرگی ئاگاپکین، پسپۆڕی دووباره‌شیاندنه‌وه‌ی جه‌سته له‌م باره‌وه گوتوویه‌تی: كورتبوونه‌وه‌ی کاتژمێرەکانی ڕۆژ، دابه‌زینی پلەی گەرمی هەوا، كه‌ڵه‌كه‌بوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و ماندووبوون له‌م وه‌رزه‌دا گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت و فشاری هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌یش مرۆڤ خه‌واڵوو ده‌كه‌ن.
سێرگی ئاگاپکین پێی وایه پێنج ڕێگه‌چاره هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له وه‌رزی پاییزدا خۆی له خه‌واڵووی بپارێزێت، ئه‌وانیش بریتین له:
1-ڕووناكییه‌كی دره‌وشاوه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ دووركه‌وتنه‌وه له خه‌واڵوویی و باوێشك.
2- خۆشۆردن بە ئاوی گەرم؛ چونکە به‌كارهێنانی ئاوی گەرم له پاییزدا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ چالاكی جه‌سته.
3- گرنگیدان بە چاره‌كردنی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و ڕاهێنانی وەرزشی هەناسەدان کە سوودی بۆ سییەکان هەیە، هاوكات غه‌رغه‌ره كردن به گیراوه‌ی خوێ.
4-خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامینه‌كان.
5-وەرزشکردن بە بەردەوامی، بەو پێیەی چالاکیی جەستەیی یارمەتیدەرە بۆ زاڵبوون بەسەر فشاره‌كاندا.