ئه‌مشه‌و شه‌ڕی گه‌وره‌كان ده‌ست پێده‌كات
ناسنامه‌ی یاریی فایناڵی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئه‌مێریكای كراوه ده‌رده‌كه‌وێت

یارییه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئه‌مێریكای كراوه گه‌یشتۆته قۆناخی پێشكۆتایی، بڕیاریشه ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر ده‌ستخستنی دوو بلیتی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه ململانێیه‌كی گه‌وره بكرێت.
بڕیاره له كاتژمێر 10:00ــی ئه‌مشه‌و به كاتی باشووری كوردستان، نۆڤاك جۆكۆڤیچ، پۆلێنكراوی یه‌كه‌می جیهانی رووبه‌ڕووی گایل مونفیسی تێنسزانی فره‌نسا و پۆلێنكراوی ده‌یه‌می جیهانی ببێته‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، له كات 12:00ـی شه‌و، ستان ڤاڤرینكای تێنسزانی سویسرا و پۆلێنكراوی سێیه‌می جیهان به‌رامبه‌ر كی نیشیكۆری ژاپۆنی و تێنسزانی شه‌شه‌می جیهان یاری ده‌كات.