نازدار گۆرانییەکی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه

خانمههونهرمهندێكی كورد تازەترین گۆرانی خۆی بە ناوی "حنە" بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ لە چەناڵی یوتیوب بڵاو ده‌كاته‌وه؛ هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه سێیه‌مین به‌رهه‌میه‌تی له‌م ساڵدا بڵاوی ده‌كاته‌وه.
دووشه‌ممه، 23ـی ئه‌یلوولی 2024، خانمەهونەرمەندی گۆرانیبێژ نازدار جەزیری، تازەترین گۆرانی خۆی بە ناوی "حنە" بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ لە چەناڵی یوتیوب بڵاو كرده‌وه.
نازدار جەزیری له‌م باره‌وه تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ی له ئاوازی خۆیه‌تی و تێكستی هۆنراوه‌كه‌ی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕه‌شۆ ئایشانه دانراوه و دابەشکردنی میوزیکی بەرهەمەکەیش لە لایەن عومەر کورداخەوە كاری بۆ كراوه.
ئه‌و خانمەهونەرمەنده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەمه سێیەمین بەرهەمیهتی له‌م ساڵدا كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه. ده‌شڵێت: به‌رده‌وام حەز دەکات بە بەرهەمی نوێ و بەچێژ دڵی گوێگر و هه‌وادارانی خۆش بکات و هەر کارێکی هونەری بكات، بەوپەڕی هێز و تواناوە ده‌یكات.
خانمەهونەرمەندی گۆرانیبێژ نازدار جەزیری هه‌روه‌ها هیوای خواست به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی به دڵی هه‌واداران و گوێگرانی گۆرانییه‌كانی بێت.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ نازدار جزیری، تەمەنی 40 ساڵە و خەڵکی باکووری کوردستانە له توركیا، خاوەنی چەندان کار و بەرهەمی هونەرییە، نوێترین بەرهەمیشی بەناوی "حنە"ـیه.