ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە مێرگەسۆر و بلێ بەردەستن

ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە مێرگەسۆر و بلێ
ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە مێرگەسۆر و بلێ

پرۆژەی هەژماری من ئاشکرای دەکات، لە ئێستادا  ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە مێرگەسۆر و بلێ بەردەستن.

دووشەممە 23ـی ئەیلوولی 2024، پرۆژەی هەژماری من بڵاوی کردەوە، لە ئێستا ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە مێرگەسۆر و بلێ بەردەستن.

دەشڵێت: بەردەوامین لە زیادکردنی ژمارەی ئامێرەکانی راکێشانی پارە لە هەرێمی کوردستان ، ئەم ئامێرانە بە شەو و ڕۆژ کار دەکەن تاکو هەرکات مووچەخۆران پێویستیان بوو پارەی کاش بەدەست بهێنن.

ئاشکرای کردووە، ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە  ⁠مێرگەسۆر، لە  نزیک وێستگەی کارەبای مێرگەسۆر داندراوە، لە

⁠بلێ  لە شەقامی بلێ - دینارتە، بەردەم فەرمانگەی ئاوی بارزان داندراوە.