لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا 194 قوتابخانەی نوێ دروستکراون و هەزار 700 قوتابخانەش نۆژەنکراونەتەوە

یەکێک لە کارە هەرە لە پێشینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگیدانبووە بە کەرتی پەروەردە و فێرکردن. بۆ ئەم مەبەستە، لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، 194 قوتابخانەی نوێ درووستکراون و هەزار 700 قوتابخانەش نۆژەنکراونەتەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام گرنگییەکی تایبەتی بە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان داوە.

لەم سۆنگەیەوە، بۆ ساڵی نوێی خوێندن، 42 باڵەخانەی نوێی باخچەی منداڵان و قوتابخانە دەکەونە خزمەتی قوتابییان، بەمەش، سیستەمی دوو دەوامی لە زۆرینەی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان نامێنێت.

لە پێنج ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 194 باڵەخانە و 460 ژووری نوێ بۆ کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان دروست کراون. هاوکات 1700 قوتابخانە نۆژەن کراوەنەتەوە، لە ئەنجامدا شوێنی نوێی خوێندن بۆ زیاتر لە 100 هەزار قوتابی لە کەرتی حکوومەیدا کراوەتەوە.

پێش دەستبەکاربوونی کابینەی نۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 116  قوتابخانەی سێ دەوامیان تێدا دەکرا، ئێستا لە سەرانسەری کوردستان تەنیا 13 قوتابخانەی سێ دەوامیان تێدا دەکرێت. هەروەها 74 قوتابخانە کارەبای بە سیستمی وزەی خۆر بۆ دابین کراوە.

لە ئەنجامی هەوڵ و کار ئاسانییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 26 هەزار کەس لە شارە جیاجیاکانی کوردستان گەڕاونەتەوە بەر خوێندن.

وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی، بە گوژمەی زیاتر لە 24  ملیار دینار،  19 ملیۆن و 768 هەزار کتێبی بۆ هەموو بەشەکانی خوێندنی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی) چاپ کراون.

بۆ ساڵی نوێی خوێندن، 270 هەزار قوتابی لە قوتابخانە حکوومییەکان دەخوێنن و 132 هەزار قوتابیش لە قوتابخانە ناحکوومییەکان دەخوێنن. ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان دەرگای شەش هەزار و 804 قوتابخانە بەڕووی قوتابییاندا دەکرێنەوە.