"کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاری نازانێت"

کاسانۆ و کریستیانۆ
کاسانۆ و کریستیانۆ

ئانتۆنیۆ کاسانۆ، یاریزانی پێشووی ڕیاڵ مەدرید، هێرشێکی تووند دەکاتە سەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی نەسری سعوودی، ناوبراو لە تواناکانی کریستیانۆی خاوەنی 5 نازناوی باڵۆن دۆر کەم دەکاتەوە.

لە ڕادیۆی فیفا فوتبۆڵ، پرسیار لەسەر باشترین 5 هێرشبەری ئەم سەردەمە لە کاسانۆی ئیتاڵی کرا، بەڵام ئەو هێرشی کردە سەر کریستیانۆ و دەڵێت "کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نازانێت چۆن یاریی تۆپی پێ دەکات، دەتوانێت 3 هەزار گۆڵ بکات، بەڵام ئەمەم بەلاوە گرنگ نییە، یاریزانە ڕاستەقینەکانی تۆپی پێ بریتین لە : هیگواین، لیڤاندۆڤسکی، کەریم بێنزێما، سێرخیۆ ئاگوێرۆ، ئیبراهیمۆڤیچ و لویس سوارێز".

یاریزانەکەی پێشووی ئیتاڵیا هێما بۆ ئەوەش دەکات "ئەمانە دەزانن چۆن تۆپی پێی بە کۆمەڵ دەکەن، بەڵام کریستیانۆ؟ ئامانجی چییە؟ تەنیا گۆڵ و گۆڵ و گۆڵ، وەکو ئەوانی دیکە نییە هاوکاری هاوڕێکانی بکات و بە کۆمەڵ یاریی بکات، بەڵکو تاکە ئامانجی تەنیا گۆڵ کردنە".

 

 

لە سەرەتای ساڵی 2022، کاسانۆ گوتی "کریستیانۆ یەکێک نییە لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ، داوای لێکرد واز لە یاریکردن بهێنێت"

گوتیشی "پیاوێکی وەکو کریستیانۆ دەبێت ڕێز لە خۆی بگرێت، ئەگەر نەتوانی ئەم کارە بکەیت، پێویستە کۆتایی پێ بهێنیت، ئەمە یاسایە لە هەموو وەرزشەکان، واز بهێنە، ئەمە هەموو شتێکە".

 

 

Fly Erbil Advertisment