چیزنی دەبێتە گۆڵپارێزی نوێی بارسێلۆنا
بارسێلۆنا لەگەڵ چیزنی گۆڵپارێزی پۆڵەندی گەیشتە رێککەوتن و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.
پێگەی گۆڵی جیهانی ئاشکرای کرد بارسێلۆنا سەرکەوتوو بوو لە دۆزینەوەی شوێنگرەوەی تێر شتیگن، دوای ئەوەی ئەم گۆڵپارێزەی تووشی پێکان بوو.
سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە سبەی پێنجشەممە چیزنی پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، پێش ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە واژۆ بکات.
سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە، چیزنی هەرچەندە وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاندووە، بەڵام بەپێی ڕێککەوتنێک دەبێت بارسێلۆنا بڕی 2 ملیۆن یۆرۆ بداتە یوڤێنتۆس بۆ ئەوەی چیزنی بگەڕێتەوە یاریگەکان، چونکە پێشتر ئەم ڕێککەوتنە لەنێوان گۆڵپارێزەکە و یانە ئیتاڵیەکە کراوە.
لەلایەن خۆیەوە گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە جەخت لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا دەکاتەوە و دەڵێت "بێ ڕێزییە ئەگەر لە کاروانی وەرزشیمدا بیر لە یاریکردن بۆ بارسێلۆنا نەکەمەوە، بارسا یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان".
گرێبەستەکەی چیزنی و بارسێلۆنا بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت و ئەم گۆڵپارێزەی مانگێک لەمەوبەر وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاند لەپێناو بارسێلۆنا دەست بە یاریکردن دەکاتەوە.