ئێنیسا نیکاج: میسی م بینی و لەبەردەمیدا گۆرانیم چڕی

ئێنیسا لەگەڵ مێسی
ئێنیسا لەگەڵ مێسی

ئێنیسا نیکاج، خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی بەڕەسەن ئەلبانی، دڵخۆشیی خۆی دەردەبڕێت، کە لە یەکێک لە یارییەکانی ئینتەر مەیامی ئەمەریکایی لە نزیکەوە چاوی بە لیۆنێل مێسی کەوتووە.

ئێنیسا وێنەکانی لە سۆشیاڵ مێدیا بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: میسی م بینی و لەبەردەمیدا گۆرانیم  چڕی، ساڵانێکی درێژە پێی سەرسامم، ئەمە چ ژیانێکە!"

ئێنیسا ئاشکرای نەکردووە وێنەکەیان لە چ کاتێکدا چرکاندووە، بەڵام پێدەچێت لە یارییەکەی ئینتەر مەیامی بەرامبەر نیویۆرک سیتی لە خولی ئەمەریکا، بێت، کە ئەم یارییە بە یەکسانبوون کۆتایی هات، مێسی لەم یارییە بەشداریی کرد بەڵام لە بەختی ئێنیسا هیچ گۆڵێکی نەکرد.

ئێنیسا ئاشقی جیهانی تۆپی پێیە، لە هەژمارەکانی خۆی بەردەوام وێنەکانی بە درێسی هەڵبژاردە و تیپە جیاوازەکان لە یاریگەکان بڵاو دەکاتەوە، پێشتریش وێنەیەکی بە ناو و ژمارەی مێسی بە درێسی ئارجێنتینا بڵاوکردەوە.

ئێنیسا نیکاج لە چاوەڕوانی مێسی
ئێنیسا نیکاج لە چاوەڕوانی مێسی

 

ئێنیسا لەگەڵ داپیر و باپیری
ئێنیسا لەگەڵ داپیر و باپیری