ئارنی سلۆت پێیوایە خاوەنی باشترین پێكهاتەیە

لیڤه‌رپوول له گه‌ڕی شه‌شه‌می پرێمه‌رلیگ ده‌چێته یاریگه‌ی میلینیۆ و ده‌بێته میوانی وۆڵڤه‌رهامتن، راهێنەر هۆڵەنداییەكەی یانەی رێدز رایگەیاند زۆر دڵخۆشە بە تیپەكەی و بۆ هەر هێڵێك 3 بژاردەی لەبەردەستە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە كاتژمێر 19:30، یانەی لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی وۆلڤرهامتن دەبێتەوە، لیڤه‌رپوول به كۆكردنه‌وه‌ی 12 خاڵ خانه‌ی دووه‌می پرێمه‌رلیگی گرتووه و ته‌نیا یه‌ك خاڵ له مانچێسته‌ر سیتی پێشه‌نگ دووره، وۆڵڤهرهامتنیش ته‌نیا یه‌ك خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی نۆزده‌م دێت.
له‌م یارییه لیڤه‌رپوول تواناكانی ئالیسۆن به‌یكه‌ری گۆڵپارێزی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه له دوو یاریی رابردوو به‌هۆی پێكان یاریی نه‌كرد، به‌ڵام هێشتا هارڤی ئیلیۆت پێكانی هه‌یه و یاریی ناكات.
لێدوانەكانی ئارنی سلۆت راهێنەر لیڤەرپوول
ئالیسۆن به‌یكه‌ر رۆژی پێنجشه‌ممه راهێنانی كرد و رۆژی هه‌ینیش به‌ته‌واوه‌تی به‌شداریی راهێنانه‌كانی كرد و پێموایه بۆ یارییه‌كه به‌رده‌ست ده‌بێت و دڵخۆشین به گه‌ڕانه‌وه، ده‌مه‌وێت دڵنیایش بده‌ین ئه‌و دوو یارییه‌ی ئه‌و یاریی نه‌كرد ئاستی گۆڵپارێزه‌كانی دیكه‌مان زۆر باش بوو، دڵخۆشم كه له هه‌ر شوێنێكی یاریگه دوو بۆ سێ بژارده‌ی دیكه‌مان هه‌یه، كاتێك باسی وۆڵڤه‌رهامتن ده‌كه‌ن شۆك نابم به ئاسته به‌رزه‌كه‌یان، له به‌شێكی یارییه‌كانیش به‌ختیان نه‌بوو ئه‌نجامی یارییه‌كه به‌گوێره‌ی ئاستی ئه‌وان نه‌بوو، ته‌نانه‌ت وه‌رزی رابردووش كاتێك لیڤه‌رپوول له وۆڵڤه‌رهامتنی برده‌وه سه‌ره‌تا به گۆڵێك له دواوه بووین، به‌شێكی ئه‌و یاریزانانه‌ش هێشتا له یانه‌كه ماون و له سه‌ختی ئه‌م یارییه تێده‌گه‌ن، پێویسته له خوله‌كه‌كانی سه‌ره‌تا زۆر باش ئاگه‌داری خۆمان بین، چونكه زۆربه‌ی یانه‌كان له سه‌ره‌تاوه به وزه‌یه‌كی زۆر به‌رزه‌وه دێنه یاریگه، سه‌ره‌تایه‌كی باشمان هه‌بوو، به‌ڵام نموونه‌یی نه‌بوو، ته‌نیا دۆڕانه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر نۆتینگهام نه‌بێت، له‌وه‌ش قورس‌تر ئه‌وه‌بوو به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌ك دۆڕاین كه ركابه‌ری ناسناوه‌كه ناكات.
ئامارەكانی لیڤەرپوول بۆ هاندەرانیان دڵخۆشكەرن
وۆڵڤه‌رهامتن له به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول له پرێمه‌رلیگ 16 یاریی له یاریگه‌ی خۆیان دۆڕاون كه ئه‌وه‌ش به‌راورد به هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه زۆرترینه، لیڤه‌رپوولیش له دوایین 20 یاریی پرێمه‌رلیگ له 13 یاریی به‌رامبه‌ر وۆڵڤه‌رهامتن گۆڵی لێنه‌كراوه كه ئه‌وه دووه‌مین ریكۆردی باشی رێدزه به‌رامبه‌ر یانه‌كانی خوله‌كه، وۆڵهرهامتن له دوایین پێنج یاریی هیچ سه‌ركه‌وتنێكی تۆمار نه‌كردووه كه ئه‌وه‌ش دوای وه‌رزی 2019 بۆ 2020 خراپترین زنجیره‌یه، له به‌رامبه‌ردا لیڤه‌رپوول له دوایین شه‌ش یاریی پرێمه‌رلیگ پێنج سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه و ته‌نیا یه‌ك دۆڕانی تووشبووه.
