زانکۆ ئەهلییەکان.. سەرچاوەیەک بۆ کۆکردنەوەی پارە و وێرانکردنی پەروەردە و زانست

ژماره‌ی زانكۆ و كۆلێژە ئه‌هلییه‌كان له عێراق ڕۆژ له دوای ڕۆژ لە ھەڵكشاندایە، بەجۆرێك ساڵانە سێ زانكۆی نوێی ئەھلی دەكرێنەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، ئێستا 72 زانكۆ و كۆلێژی ئەھلی ھەن، لەكاتێكدا لەساڵی 2013 ژمارەیان 38 زانكۆ و كۆلێژی ئەھلی بوون.
ئەم ھەڵكشانەش لەكاتێكدایە، لە ڕووی ئەدای فێركردن و زانستەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆر بوونەتەوە، به‌وه‌ی هێنده بووه‌ته شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی پاره و به‌خشینه‌وه‌ی بڕوانامه‌كان، هێنده بایەخ به بابه‌ته په‌روه‌رده‌یی و زانستییه‌كان نادرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، ئێستا 72 زانکۆ و كۆلێژی ئەهلی لە عێراق هەن، لە کاتێکدا لە ساڵی 2013دا تەنها 38 کۆلێژی ئەهلی هەبووە، واتە ساڵانە سێ زانكۆ و كۆلێژ زیادی كردووە.
ھاوكات، دەستەی دەستپاكی عێراق دەریخستووە، لە ساڵی 2016ەوە 34 زانکۆ و کۆلێژی ئەهلی تەواوی كرێی خوێندنیان بە وەزارەتی خوێندنی باڵا نەداوە، هەروەها لە کۆی 72 کۆلێژ و زانکۆی ئەهلی 46 یان لەڕووی خوێندن و پێداویستییەكانەوە لە ئاستی پێویستدا نین.
هەروەها بەپێی داتاكانی وەزارەتی پلاندانانیش، ساڵی 2020 ژمارەی دەرچووان لە زانكۆ حكوومییەكان زیاتر لە 107 ھەزار و 854 كەس بووە، لە بەرامبەردا و لە زانكۆ ئەھلییەكان ژمارەكە گەیشتە 27 ھەزار و 368 كەس.
له دوای ساڵی 2003 له عێراق ژماره‌ی زانكۆ و كۆلێژە ئه‌هلییه‌كان به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 500 زیادی كردووه، 66 لەو زانکۆیانە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا دانیان پێدا نراوە، لەكاتێكدا كە ته‌نیا 35 زانكۆی حكوومەتی هه‌یه.
چاودێران و پسپۆڕانی په‌روه‌رده‌یی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، زانکۆ ئه‌هلییەكان ساڵانە بڕە پارەیەکی یەکجار زۆریان دەست دەکەوێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا وەكو پێویست بایەخ بە ئاسته‌كانی خوێندن نادرێت، زانكۆكان پەیوەندییەکی به‌هێزیان لەگەڵ حزب و بەرپرساندا هەیە، كه وایكردووه به ئاسانی بڕوانامه‌ی باڵا وه‌ربگرن.