ئەمڕۆ لالیگا رۆژێكی نائاسایی تێپەڕ دەكات
ئەمڕۆ لالیگای ئیسپانیا لەبەردەم رۆژێكی نائاساییە، دۆڕانەكەی بارسێلۆنا گەڕی لە یارییەكەی ئەمشەوی دێربی مەدرید بەردەدات، دیێگۆ سیمیۆنی جەخت لەوە دەكاتەوە هەست بە ترس دەكات، بەڵام یارینەكردنی ئێمباپێ هیوایەكی بە ئاتڵێتیكۆ بەخشیوە، لە بەرامبەردا ئانچیلۆتی داوای لە یاریزانەكان دەكات رەخنەكانیان لە ناوبژیوان كەم بكەنەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە وەرگرتنی كارتی زەرد بەدوور بگرن.
ئه‌مرۆ یەكشەممە، 29 ئەیلولی 2024، له گه‌ڕی هه‌شته‌می لالیگا و له یاریی دێربی مه‌درید، ئاتڵێتیكۆ مەدرید میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات، كیلیان ئێمباپێ له یه‌كه‌مین دێربی به‌هۆی پێكان بێبه‌ش ده‌بێت و یاریی ناكات پێش یارییه‌كه‌ش كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ریال مه‌درید رایگه‌یاند كاماڤینگا بۆ 90 خوله‌كی یارییكردن ئاماده‌یه.
لێدوانەكانی ئانچیلۆتی لەبارەی دێربی مەدرید
وه‌ك هه‌میشه دێربی مه‌درید سه‌خته و هیچ شتێك نه‌گۆڕاوه، یارییه‌كی پڕ له ركابه‌رییه و به زۆری گۆڵه‌كانیش نمایشێكی نایاب ده‌بێت، ده‌زانم كارتی زه‌ردمان زۆره و زۆرینه‌ی كارته زه‌رده‌كانیش به‌هۆی ره‌خنه‌گرتنه له بڕیاره‌كانی ناوبژیوان، بۆیه ده‌بێت ده‌بێت ته‌نیا له كاتی زۆر پێویست ره‌خنه بگرین، كاماڤینگا ئاماده و ده‌توانێت 90 خوله‌ك یاریی بكات، ئاساییه ئێمه 48 كاتژمێر زیاتر له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید پشوومان زیاتر هه‌بووه، چه‌ندین جار ئه‌وه پێچه‌وانه بووه هیچ قسه‌مان نه‌كردووه، تیپه‌كه‌م له‌چاو گه‌ڕی یه‌كه‌م زۆر گۆڕاوه و له یاریی رابردوو 10 خوله‌كی كۆتایی نه‌بێت له سه‌رجه‌م كاته‌كان ئاستمان نایاب بوو، دڵنیام زۆر باشتریش ده‌بین، به نه‌بوونی ئێمباپێ گۆڕانكارییه‌كی بچووك ده‌كه‌ین، دڵته‌نگم له‌گه‌ڵمان نابێت، به‌ڵام پلانمان هه‌یه و هیوادارم سه‌ربگرێت، به‌و پێیه‌ی ڤینیسیۆس له چامپیۆنزلیگی وه‌رزی رابردوو ئاستی زۆر نایاب بوو له پێشكۆتایی و كۆتایی گۆڵی تۆمار كرد، پێموایه باڵۆن دۆر ده‌باته‌وه.
ئاتڵێتیكۆ خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگرییە
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا تا ئێستا به‌هێزترین هێڵی به‌رگری هه‌یه و ته‌نیا سێ گۆڵی لێكراوه، له دوایین شه‌ش یاریی لالیگا له پێنج یارییان گۆڵی لێنه‌كراوه، له دواین پێنج یارییش له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان رۆخێ بلانكۆس چوار سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دوایین یانه‌ن كه له لالیگا له ریال مه‌درید ببه‌نه‌وه ئه‌ویش له مانگی نۆی ساڵی 2023 بوو، ریال مه‌درید 39 یارییه له‌لالیگا نادۆڕێت و نزیكن له شكاندنی ریكۆرده‌كه‌ی بارسێلۆنا به 43 یاریی، به‌ڵام له‌م یارییه له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت دان، ریال مه‌درید له دوایین پێنج یاری، پێنج سه‌ركه‌وتنیان له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان تۆمار كردووه، دوایین سه‌ركه‌وتنی ریال مه‌دریدیش له یاریگه‌ی میترۆپۆلیتانۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی نۆی ساڵی 2022.
سیمیۆنی: ریال مەدرید باشترین یاریزانی لەدەست داوە
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید پێش ئه‌وه‌ی له دێربی مه‌درید رووبه‌رووی ریال مه‌درید ببنه‌وه رایگه‌یاند وه‌كو رۆژی یه‌كه‌می راهێنه‌رایه‌تی هه‌ست به ترس و دوودڵی ده‌كات، دەشڵێت: ریال مه‌درید هه‌وڵده‌دات یاریزانێكی وه‌كو تۆنی كرووس له یانه‌كه‌ی دروست بكاته‌وه.
من هه‌میشه دوودڵم و له‌نێو فشاره‌كان و ئه‌نجامی یارییه‌كان ده‌ژیم، هه‌میشه هه‌ست به ترس و دڵخۆشی ده‌كه‌م، له‌و رۆژه‌وه‌ی هاتووم بۆ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌هه‌مان هه‌ست تێده‌په‌ڕم و پێش هه‌موو یارییه‌ك به‌و شێوه‌یه‌م، له یه‌كه‌مین یارییم له به‌رامبه‌ر مه‌له‌گا تاوه‌كو ئێستا هیچ نه‌گۆڕاوه.
سیمیۆنی گوتیشی: به‌راستی ریال مه‌درید یاریزانێكی گرینگی له‌ده‌ست داوه، تۆنی كروس باشترین بوو، به ئاسانی هه‌ر راهێنه‌رێك پێی سه‌رسام ده‌بوو، هه‌میشه بوونی بۆ هاوسه‌نگی یارییه‌كان زۆر گرینگ بوو، ئێستاش پێموایه ریال مه‌درید به‌دوای یاریزانێك ده‌گه‌ڕێت ئه‌و ئارامیه بۆ پێكهاته‌كه‌ی له رووی به‌رگری و هێرشبه‌رییه‌وه بگه‌رێنێته‌وه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش پێموانییه ئه‌م یارییه له دێربییه‌كانی رابردوو جیاوازتر بێت، به‌هه‌مان شێوه‌ی رابردوو پڕ له مه‌ترسی و سه‌ختی ده‌بێت بۆ هه‌ردوو یانه، له‌وه‌ته‌ی هاتوومه‌ته ئاتڵێتیكۆ ریال مه‌درید له گه‌شه‌كردن به‌رده‌وامه و ئێستاش له لوتكه‌دایه، وه‌شانی ئه‌م وه‌رزه‌شیان یه‌كێكه له باشترین وه‌شانه‌كان.
ریال مەدرید لە توانایەكانی 4 یاریزانی بێبەش دەبێت
ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 17 خاڵ خانه‌ی دووه‌می لالیگای گرتووه ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش پازده خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی سێیه‌م دێت، له‌م یارییه ریال مه‌درید به‌هۆی پێكان له تواناكانی كیلیان ئێمباپێ و دایڤد ئالابا و براهیم دیاز و سیبایۆس بێبه‌ش ده‌بێت، به‌ڵام كاماڤینگا و كارڤاخال له پێكانه‌كانیان چاك بوونه‌ته‌وه و بۆ یارییكردن ئاماده‌ن له ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش سیزار ئازپیلكوینتا، تۆماس لیمار و پابلۆ باریۆس به‌هۆی پێكان یاریی ناكه‌ن هه‌ریه‌كه له جولیان ئالڤارێز و دی پاوڵیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی.