دەوڵەت باخچەلی: پێویستە تورکیا و سووریا لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بوەستنەوە

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی هاوبەشیی دەسەڵاتی تورکیا بە پێویستی دەزانێت تورکیا لەگەڵ سووریا ئاشت ببێتەوە و پێکەوە لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بوەستنەوە.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: وڵاتانی موسڵمان پێویستە لەپێناو خودا دەنگیان بەرز بکەنەوە، چونکە ئەوانەی نازناوی ئەمیر، سوڵتان، شا لەدوای ناویانەوە هەیە، باجی ئەو بێدەنگییەیان دەدەن.
باخچەلی ڕاشیگەیاند: پێویستە تورکیا و سووریا کۆببنەوە، چونکە زیندیبوون بۆ ئاسایشی نەتەوەیی، شتێکی گرنگە.