ڤایرۆسی پێكان بەرۆكی ئەم یارییەی گرتووە

3 یاریزانی ئارسێناڵ لە دەستپێكی پرێمەرلیگ وەرزی 2024 ـ 2025
3 یاریزانی ئارسێناڵ لە دەستپێكی پرێمەرلیگ وەرزی 2024 ـ 2025

ئارسێناڵ و پاریس سانجێرمان لە یاریی لوتکەی گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ، لە یاریگای ئیمارات لە لەندەن، لەپێناو بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.
نزیکەی هەشت ساڵ بەسەر دوایین رووبەرووبونەوەی ئارسێناڵ و پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ تێدەپەڕێت، ئەوکات هەردوو یانە لە قۆناغی کۆمەڵەکان رووبەڕووی یەکتری بوونەوە و لەو یارییە، هەردوو یانە بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەكیان یەکسانبوون.
یانە ئینگلاندیەکە لە کاتێکدا پێشوازی لە شازادەکان دەکات، ئەم وەرزە کۆمەڵێک لە یاریزانەکانی بەهۆی پێکان لەدەستداوە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت بۆ ئەو یارییە بەشێکیان بگەڕێنەوە، لە بەرامبەردا یانە فەڕەنسیەکەش عوسمان دێمبلی بەهۆی دەمەقاڵێ لەگەڵ راهێنەر، بۆ ئەم یارییە دوور خستووەتەوە.
پێش یارییەکە میکێل ئارتێتا راهێنەری یانەی ئارسێناڵ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە رایگەیاند، کەسایەتی یانەکان لە چامپیۆنزلیگ بەدیار دەکەوێت، گوتیشی، ئەوان ئەمجارە رووبەڕووی یەکێک لە باشترین یانەکانی ئەوروپا دەبنەوە.لێدوانەكانی ئارتێتا لەبارەی یارییەكەی ئەمشەو
''ئەم یارییە رەنگە یەکێک لە بەهێزترین و قورسترین یارییەکانی ئەم وەرزەمان بێت، بۆیە ئەو دەرفەتەمان لە پێشە لەو یارییە، هەڵسەنگاندن بۆ خۆمان بکەین و بزانین تاوەکو چ رادەیەک دەتوانین رکابەر بین. هەموو یانەکان لە چامپیۆنزلیگ کەسایەتیان دیار دەکەوێت، ئەم یارییەش بۆ ئێمە دەبێت پێوەر، ئەمجۆرە یارییان پێمان دەڵێت ئایا دەتوانین رکابەر بین یان نا''.
ئارسێناڵ و پاریس بە كۆمەڵ یاریزانیان لەدەست داوە
لە ریزەکانی ئارسێناڵ هەر یەکە لە کێران تێرنی و زێنچینکۆ و ئۆدیگارد و مێرینۆ بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکەن، هەروەها لە ریزەکانی پاریس سانجێرمانیش دونارۆما، کێمبێمپێ، لوکاس هێرناندێز، نونو مێندێس، ڤیتینها، گۆنکالۆ رامۆس و ئاسێنسیۆ بەهۆی پێکان یاریی ناکەن.
هەردوو یانەی ئارسێناڵ و پاریس سانجێرمان، پێشتر چوار جاری دیکە لە پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکان یارییان بەرامبەر یەکتری کردووە، دووجار لە یۆرۆپالیگ و دوو جاری دیکەش لە چامپیۆنزلیگ بووە، لەو چوار یارییەش تەنها یەک بردنەوەی تێدا بووە ئەویش ئارسێناڵ بووە.