جەیک سولیڤان: هێرشەکانی ئێران پێشبینیکراو بوون

K24 – هەولێر:
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا دەڵێت: هیچ زانیارییەکیان پێنەگەیشتووە شوێنێکی سەربازی ستراتیجی لە ئیسرائیل بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران زیانی پێگەیشتبێت و تەنیا یەك هاووڵاتی فەڵەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا بەهۆی ئەو هێرشە کوژراوە.
سێشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل پێشبینی هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانیان کردووە و توانیویانە شکست بەو هێرشە بهێنن.
هاوکات دەڵێت: هیچ زانیارییەکیان پێنەگەیشتووە شوێنێکی سەربازی ستراتیجی لە ئیسرائیل بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران زیانی پێگەیشتبێت و تەنیا یەك هاووڵاتی فەڵەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا بەهۆی ئەو هێرشە کوژراوە.
شەوی سێشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئێران لە دژی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی حەماس و حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان، سەدەها مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە هێرشەکە زیاتر لە 400 مووشەک ئاراستەکراون، بەڵام سوپای ئیسرائیل دەڵێت: نزیکەی 280 مووشەک بوون، فڕۆکەخانەی بنگۆریۆن و سەرجەم رێڕەوە ئاسمانییەکانیش بە ئاراستەی وڵاتەکەی داخستوون.
ئێوارەی سێشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2024 به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" هۆشدارییان له هێرشیی ئێران بۆ سه‌ر چه‌ند شوێنێكی ئیسرائیل دا. له لای خۆیه‌وه به‌رپرسێكی باڵای كۆشكی سپی گوتوویه‌تی، زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانیان پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه ئێران مه‌به‌ستییه‌تی له كاتێكی نزیكدا هێرشیی مووشه‌كی بكاته سه‌ر ئیسرائیل.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و پێشهاتانه‌دا سوپای ئیسرائیل هاووڵاتییان ته‌لئه‌ڤیڤ و شاره‌كانی دیكه‌ی ئاگه‌دار كردەوە کە خۆیان له‌ژێر زه‌مینه‌كاندا حه‌شار بده‌ن و له ده‌ره‌وه نه‌مێنن، به‌تایبه‌ت كه ئێستگه‌ی سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌نگی ته‌قینه‌وه له ناوچه‌ی ته‌لئه‌ڤیڤی گه‌وره بیستراوه.