فلێك ستایشی رافینیا ناکات

هانزی فلێکی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، دوای سەرکەوتنە گەورەکەیان بەرامبەر یانەی یەنگ بۆیزی سویسری، رەتیکردەوە ستایشی رافینیا بکات.
فلێك لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانیدا گوتی: دەبوو کەمێک بەهێزتر دەست بە یارییەکان بکەین و سەرنجڕاکێشتر بین، هەرچەندە گۆڕانکاری بەسەر یانەکەدا هاتووە و باشتر بووین.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە دەڵێت: کەس نازانێت ئەم شێوازە نوێیەی چامپیۆنزلیگ چۆن دەبێت، بەڵام واباشترە هەمیشە بە جیاوازییەکی زۆری گۆڵ، یارییەکان ببەینەوە.
لەبارەی رافینیاوە، راهێنەری بارسێلۆنا دەڵێت: رافینیا یارییەکی زۆر باشی کرد، بەڵام ناتوانم بە تەنیا ستایشی یاریزانێك بکەم، ئێمە وەك یەك تیم یاریی دەکەین، ئەو ناتوانێت بە تەنیا ئاستێکی باش پێشکەش بکات ئەگەر یاریزانانی یانەکە ئاستێکی باش پێشکەش نەکەن.
لەبارەی بەشداریکردنی ئانسو فاتو لە ناوەڕاستی یاریگە فلێك ئاماژەی بەوەکرد: ویستمان لەگەڵ پێدری بەیەکەوە پشوویان پێ بدەین و دواتر یارییان پێ بکەین، بەڵام دڵنیا نەبووین، کە فرێنکی زوو دەگەڕێتەوە بۆیە لە ناوەڕاست یارییمان بە یاریزانەکە کرد.
لە گەڕی دووەمی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە یەنگ بۆیزی بردەوە و بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی 10 دێت.