بڕیار لەسەر پێدانی مینحەیەکی مانگانە بە مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش درا

مووچە
مووچە

وەزیری دارایی و ئابووریی ڕەزامەندی خەرجکردنی "مینحە"ـی مانگانە بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخشی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 250 هەزار دیناری مانگانە وەکوو "مینحە" بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەربڕی.

نووسراوەکەی وەزیری دارایی و ئابووریی ڕۆژی 22-09-2024 پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە/11873 لە 03-09-2024، ئاراستەی بەڕێوبەرایەتیی گەنجینەی هەرێمی کوردستان کراوە.

بە گوێرەی نووسراوەکە، 1500 مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن و تێیدا هاتووە، پێدانی ئەو مینحەیە "لە پای ئەو خزمەتەی لە ساڵانی ڕابردوو وەک (پێشنوێژ و گوتارخوێن) لە مزگەوتەکان پێشکەشیان کردووە".

لە نووسراوەکەی وەزیری دارایی و ئابوورییدا هاتووە "لە ڕێککەوتی 01-09-2024 تاوەکوو 31-12-2024، ئەم پارەیە لەسەر بودجەی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی خەرج دەکرێت".

 

نووسراوەکەی وەزیری دارایی و ئابووریی
نووسراوەکەی وەزیری دارایی و ئابووریی