دیلان غەفوور: لە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئەیلوول دەنێردرێت
دیلان غەفوور پەرلەمانتاری عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: بە دڵنیاییەوە لە هەفتەی داهاتوو حکوومەتی عێراق مووچەی مانگی ئەیلوول بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت و لە مانگەکانی داهاتووش هیچ کێشەیەکی دیکە بۆ ناردنی مووچە دروست ناکرێت.
دیلان غەفوور ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2024، لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق بە تایبە میوانداری تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقیان کردووە، بۆ گفتوگۆ لەسەر ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییانەی پەیوەستن بە کە تایبەتن بە دوولایەنەی باج.
گوتیشی: دوای ئەم بابەتە پرسیاری هەنگاوەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانمان کردووە، چونکە لیستی مووچەخۆران گەیشتوونەتە بەغدا و لە وەزارەتی داراییە، بەڵام وردبینی لە لیستەکان دەکرێت، بەهۆی ئەوەی سێ ڕۆژی داهاتووە پشووە، پرۆسەی وردبینی کردنەکە ڕادەوەستێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆران هەرێمی کوردستان دەگات.
هەوروەها ئاماژەیدا، هۆکاری دواکەوتنی ناردنی مووچەش بەهۆی چەند تێبینی سەرنجێکەوە بووە کە وەزارەتی دارایی لەسەر ناوەڕۆکی لیستەکان هەی بووە، بەڵام ئێستا سەرجەم تێبینییەکانی چارەکراون و کۆتاییان پێهاتووە، ئەوەی ماوەتەوە وردبینی کردنی لیستی مووچەخۆرانە.
پەرلەمانتارە کوردە گوتیشی: لە دوای ناردنی مووچەی مانگی ئەیلوولەوە، هیچ کێشەیەکی دیکە بۆ لیسی مووچەخۆران و ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست ناکرێت و بەگوێرەی ڕوونکردنەوەی وەزیری دارایی مووچەی مانگەکانی دیکە دەنێردرێت.
پێشتر هونەر جەمال گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی پێویستی بە 948 ملیار هەیە، بەڵام 755 ملیار دینار لەبەردەستە و بڕی 243 ملیار دینار کورتهێنانیان هەیە.