ڕەگەزنامە: سبەی ڕایی کردنی مامەڵەی کارتی نیشتمانی لە کوردستان دەوەستێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەبەر هۆی تەکنیکی، ڕاییکردنی مامەڵەی کارتی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان، یەک ڕۆژ دەوەستێت.
چوارشەممە 2ـی تشرینی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری هاووڵاتیانی هەریمی کوردستان دەکاتەوە، سبەی پێنجشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەموو جۆرە مامەڵەیەكی كارتی نیشتمانی لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ئیدارە سەربەخۆكان، لەبەر هۆی تەکنیکی دەوەستێت.
بەپێی زانیارییەکان، سبەی کە لەسەرتاسەری عێراقدا پشووە ، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە دەرفەتی زانیووە سیستەمی کارتی نیشتمانی نوێ بکاتەوە، بۆیە سیستەمەکە لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان، دەوەستێت.