وەزیرێکی حکوومەتی بەریتانیا ستایشی کارەکانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەکات

ئێما هاردی، وەزیری ئاو و لافاو له‌ حكوومه‌تی بەریتانیا
ئێما هاردی، وەزیری ئاو و لافاو له‌ حكوومه‌تی بەریتانیا

K24 – هەولێر:

وەزیری ئاو و لافاو له‌ حكوومه‌تی بەریتانیا، گوتی: سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرسی دروستكردنی به‌نداو و رێگریكردن له‌ لافاو، كاری زۆر سه‌رنج ڕاكێش ده‌كات.

چوارشەممە 2ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئێما هاردی، وەزیری ئاو و لافاو له‌ حكوومه‌تی بەریتانیا، تایبەت بە دلۆڤان عیماده‌ده‌ین په‌یامنێری كوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو کارانەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەیکات بە تایبەت لە دروستکردنی بەنداوەکان زۆر سەرنجڕاکێش و گرنگن، ئەم کارانە دەبنە هۆکاری کۆکردنەوەی ئاو و کەمکردنەوەی مەترسی لافاوەکان و زیانەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

جەختی لەوە کردەوە، کە گرنگە پەیوەندی و هەماهەنگییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت و بەیەکەوە کار بکەن، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگاری و کێشانەی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

ئەو وەزیرەی حکوومەتی بەریتانیا، دەڵێت: وەک دەبینن لە وڵاتەکەی ئێمە 24 کاتژمێر باران دەبارێت، بەڵام کۆکردنەوەی ئاو وای کردووە مەترسی لافاو کەمتر ببێتەوە و خەڵک پارێزراو بێت، خۆشحاڵم دەبیستم هەمان کار و پڕۆژە لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ دەکرێت.

Fly Erbil Advertisment