كووله‌كه‌ی زه‌رد و سووده ته‌ندروستییه‌كانی

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه زانایان سه‌رسوڕمانی خۆیان به‌رانبه‌ر سووده‌كانی كووله‌كه‌ی زه‌رد نیشان داوه و به موعجیزه ناوی ده‌به‌ن به‌تایبه‌ت، كه به چه‌ندان ڤیتامین و كانزا ده‌وڵه‌مه‌نده.
وێبسایتی "نووسینگه‌ی پزیشكیی نیشتمانی" له ئه‌مه‌ریكا، نوێترین زانیارییه ته‌ندروستییه‌كانی له باره‌ی سووده‌كانی كووله‌كه‌ی زه‌رد بڵاو كردووه‌ته‌وه و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوە، مرۆڤ ده‌توانێت له سووده‌كانی ئه‌م موعجیزه خواییه سوودمه‌ند بێت.
كووله‌كه به هه‌موو پێكهاته‌كانی به‌تایبه‌تی توێكڵ، كاكڵه و تۆوه‌كه‌ی سوودی زۆریان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه و سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن بۆ توخمه میتابۆلیکییه سەرەتایی و لاوەکییه‌كان وەک پرۆتین، كاربۆهایدرات، ترشە چەوریییە تاکنەتێرەکان، ترشە چەورییە فرەنەتێرەکان، کارۆتینۆیدەکان، تۆکۆفیرۆلەکان، تریپتۆفان، و دێڵتا-7-ستیرۆل و چه‌ندان توخمی دیكه.
توێژینه‌وه‌كان تیشكیان خستووه سه‌ر پێكهاته‌ی گشتیی كووله‌كه‌ی زه‌ره‌د كه چه‌ندان پێكهاته‌ی كیمیایی ڕووه‌كیی تێدایه و چالاكییه بایۆلۆجییه‌كانیان له خۆ گرتووه و سوودی بێ‌سنووریان بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ هه‌یه و ده‌كرێت وه‌كوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بۆ ژه‌مه‌كان به كار بهێنرێت و دیارترینیان ئه‌مانه‌ن:
-به‌رگریی جه‌سته به‌هێز ده‌كات
-پڕە له كارۆتیناتی دژه شێرپه‌نجه
-سوودی بۆ چاو هه‌یه
-سوودی بۆ دڵ هه‌یه
به‌گوێره‌ی "نووسینگه‌ی پزیشكیی نیشتمانی" له ئه‌مه‌ریكا، كووله‌كه‌ی زه‌رد چه‌ندان ڤیتامینی سه‌ره‌كی تێدایه، دیارترینیان ئه‌مانه‌ن:
-ڤیتامین (A):
بۆ به‌هێزكردنی به‌رگریی جه‌سته گرنگه و یارمه‌تیده‌ره بۆ بینین لە ڕووناکییەکی کەمدا، ته‌ندروستی پێست دەپارێزێت و ئێسک و ددان گەشە دەکات و ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات.
-ڤیتامین (C):
به هه‌مان شێوه‌ی ڤیتامین (A)، به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی یارمه‌تی به‌هێزكردنی به‌رگریی جه‌سته ده‌دات.
-ڤیتامین (H):
یارمه‌تی پاراستنی ته‌ندروستی چاو و پێست ده‌دات به‌تایبه‌ت كه یارمه‌تی زیادكردنی هه‌ڵمژینی ڤیتامین ()ـی خواردنه‌كان ده‌دات و به‌رگریی جه‌سته به‌هێز ده‌كات له‌میانی كاركردنی وه‌ك دژه‌ئۆكسان.
زینك:
مادده‌ی زینك گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری و ته‌ندروستیی جه‌سته و یارمه‌تی سارێژبوونی برین و دروستكردنی خانه‌كانی جه‌سته و ڕژێنه نوێیه‌كان ده‌دات.
ئاسن:
ئاسن یه‌كێكه له یارمه‌تیده‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌هێزكردنی به‌رگریی جه‌سته و به‌رهه‌مهێنانی خانه‌كانی خڕۆكه‌ی سووری خوێن و گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجین بۆ ئه‌ندامه‌كانی دیكه جه‌سته.
"نووسینگه‌ی پزیشكیی نیشتمانی" له ئه‌مه‌ریكا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، تۆوی كووله‌كه‌ی زه‌رده چه‌ندان سوودی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه له‌وانه:
-چاره‌ی هه‌ڵاوسانی پرۆستات ده‌كات
-یارمه‌تی چاره‌ی شه‌كره ده‌دات
-بۆ پیتاندنی هێلكه‌ی ئافره‌ت و به‌هێزكردنی تۆوی پیاو سوودبه‌خشه
-دژه هه‌وكردن و به‌كتریایه