مێسی ریکۆردێکی خۆی دەشکێنێت

ئینتەر مەیامی دوای بردنەوەی قەڵغانی هاندەران
ئینتەر مەیامی دوای بردنەوەی قەڵغانی هاندەران

ئینتەر مەیامی بەسەرکردایەتی لیۆنێل مێسی ڕووبەڕووی کۆڵۆمبۆس بووەوە, یارییەکەشی بە ئەنجامی (3-2) بردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، ئینتەر مەیامی نازناوی قەڵغانی هاندەرانی بەدەستهێنا.

لیۆنێل مێسی بەم سەرکەوتنە کۆمەڵێک ریکۆردی نوێی تۆمار کرد، ئەم یاریزانە ئارجێنتینییە یەکەمین یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێ 46 نازناو بباتەوە و ریکۆردی خۆی شکاندەوە.

بردنەوەی زۆرترین نازناو لەوکاتەوەی مێسی دەرکەوتووە:

  • مێسی 46 نازناو
  • بایرن میونشن 44 نازناو
  • بارسێلۆنا 37 نازناو
  • پاریس سانجێرمان 36 نازناو
  • ریاڵ مەدرید 32 نازناو
  • مانچێستەر سیتی 24 نازناو
  • ئینتەر میلان 22 نازناو

هەر لەم یارییەدا لیۆنێل مێسی بە لێدانی راستەوخۆ گۆڵی بۆ ئینتەر مەیامی کرد و پێش دەیڤد بێکهامی سەرۆکی یانەکەی کەوتەوە، مێسی 66 گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ کردووە و بە گۆڵێک پێش بێکهام دەبینرێت.

هاوکات، مێسی دەبێتە یەکەمین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێ رۆڵی لە تۆمارکردنی 1217 گۆڵ هەبێت (گۆڵ و ئەسیست).

بەر لە چوونی مێسی بۆ ئینتەر مەیامی، ئەم یانە ئەمریکییە هیچ نازناوێکی نەبوو، بەڵام ئێستا ئەم یانەیە خاوەنی دوو نازناوە و چاوی لە بردنەوەی نازناوی دیکەشە.