عێراق و ئەمەریکا داوای چارەسەریی کێشەی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ و باڵیۆز جێفری بایت بەرپرسی کاروباری وزە
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ و باڵیۆز جێفری بایت بەرپرسی کاروباری وزە

فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوە، لە میانی کۆبوونەوەی وەزاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ئەمەریکا، لەگەڵ باڵیۆز جۆن باس و باڵیۆز جێفری بایت بەرپرسی کاروباری وزە، داوای چارەسەریی کێشەی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد.

وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن لەگەڵ باڵیۆز جۆن باس و باڵیۆز جێفری بایت بەرپرسی کاروباری وزە کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی هاوکاریی لە بواری وزە و دڵنیابوون لە چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی پەیوەست بە هەناردەکردنی نەوت،  هەروەها دڵنیابوون لە هەناردەکردنی نەوتی عێراق و کەنداو لە ڕێگەی پاراستنی رێڕەوەکان، ئەوەش لەچوارچێوەی کۆبوونەوەی وەزاریی هاوپەیمانانی دژی داعش کە لە وواشنتن بەڕێوەچوو.

پێنجشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2024، فوئاد حوسێن، جێگری سه رۆک وه زیران و وه زیری ده ره وەی  عێراق لەگەڵ  جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری بەڕێوەبردن باڵیۆز جۆن باس و باڵیۆز جێفری بایت بەرپرسی کاروباری وزە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی هاوپەیمانی جیهانی بۆ تێکشکاندنی داعش لە واشنتن کۆبوونەوە.

له کۆبوونه وه که دا گفتوگۆ له سه ر پته وکردنی هاوکاریی هاوبەش له بوارەکانی وزه و نەوت و ئابووری و به بەردەوامی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی عێراق کرا،  هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی پاراستنی ڕێڕەوە دەریاییەکان کرد بۆ مسۆگەرکردنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق و کەنداو  له ڕێگەی پاراستنی ئەو ڕیڕەوە ئاوییانە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە بەردەوامی دیالۆگی نێوان بەغدا و هەولێر و کۆمپانیا نەوتییەکان کرا کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق کار دەکەن بۆ دڵنیابوون لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی پەیوەست بە هەناردەکردنی نەوت.

هاوکات ڕەوشی ئه منی ناوچەکە و کاردانەوەکانی گرژییەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر سەرچاوەکانی وزه و نەوت تاوتوێکران.

هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامی هاوکاریی نێوان ئەمریکا و عێراق کردەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی وڵاتەکە بەرەو هیچ گرژییەکی ناوچەکە نەڕوات و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە دروست بوون.

لای خۆیەوە باڵیۆز باس پێشوازیی لە بەشداریکردنی عێراق لە کۆبوونەوەی وەزاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد.