کچێک تەرمی دایکی ساڵێک لەنێو خوێدا دەشارێتەوە

تەرمی کەسێک
تەرمی کەسێک

کچێکی گەنجی مەغریبی تەرمی دایکی بۆ ماوەی ساڵێک لە نێو خوێ شاردەوە لە ترسی دابەشکردنی میراتەکەی، پێش ئەوەی پیاوانی ئاسایش سەرەتای ئەم هەفتەیە لە شاری مەکنس تەرمەکەی بدۆزنەوە.

لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی دادوەری ئاشکرای کردووە کە "گومانلێکراوەکە تەرمی دایکی کە لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە، لە ناو ماڵەکەدا مۆمیاکردووە، بۆ ئەوەی لە شیبوونەوەی تەرمەکە و بۆنی ناخۆش دوور بکەوێتەوە."

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، "ئەو  ئافرەتە تۆمەتبارە کە تەمەنی 38 ساڵە، لە ڕووی دەروونییەوە ناجێگیر گۆشەگیربووە، بۆ ماوەی چەند مانگێک ڕەتی کردەوەتەوە  خزم و دراوسێکانی سەردانی ماڵەکەی بکەن بۆ پرسینەوە لە دۆخی تەندروستی دایکی، لەگەڵ ئەوەی چەند جارێک توندوتیژی دژی دایکی بەکارهێناوە ، هاوکات بە خزم و دراوسێکانی گوتووە کە دایکی گەشتی ئەڵمانیای کردووە، هەر بۆ ئەوەی پەردەپۆشی تاوانەکەی بکات.

دوای زیاتر لە ساڵێک، برای کوژراوەکە لەگەڵ  پیاوانی  ئاسایش چوونە ماڵی خوشکەکەی بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی کە بە دیمەنێکی ترسناک لەسەر جێگاکەی کەوتبوو بە جلێکی تەنک کە ببووە ئێسکە.

بەپێی زانیارییەکان، کچەکە لەبەر ئەوە وای لە دایکی کردووە، لە ترسی ئەوەی نەوەک دوای مردنی دایکی لە ماڵەکەی دەری بکەن.