ئیسپانیا نزیکەی 300 هاووڵاتی خۆی لە بەیرووت ڕزگار دەکات

وەزارەتی بەرگریی ئیسپانیا بڵاوی کردەوە، لەڕێگەی دوو فڕۆکەی سەربازیی، نزیکەی 300 هاووڵاتی خۆی لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان ڕزگار کردووە لە ئێستا کەوتووەتە بەر هێرشەکانی ئیسرائیل.
پێنجشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2024، وەزارەتی بەرگریی ئیسپانیا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ لەڕێگەی دوو فڕۆکەی سەربازیی، نزیکەی 300 هاووڵاتی خۆی لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان بەرەو بنکەیەکی ئاسمانیی نزیک مەدرید گواستووەتەوە و ڕزگاریانی کردووە.
مارگرێتا رۆبلێس، وەزیری بەرگری ئیسپانیا ڕایگەیاند: نزیکەی هەزار ئیسپانی لە لوبنان دەمێننەوە، گوتی: پێویستە 400 تاکوو 500 کەس لەو ئیسپانیانەی ئێستا لە لوبنانن، بگوازێتەوە وڵاتەکەی.
هاوکات حکوومەتی ئیسپانیا داوای لە هاووڵاتییانی خۆی کرد لە لوبنان دەربچن و ئامادەیی نیشاندا بۆ هاوکاریی کردنی ئەوان بۆ دەربازبوون.