وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق: به‌م نزیكانه كار به سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی كارتی به‌شه‌خۆراكی مانگانه ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، له داهاتوویه‌كی نزیكدا كار به شێوازی نوێی كارتی به‌شه‌خۆراكی مانگانه ده‌كرێت كه له كاغه‌زه‌وه بۆ ئه‌لیكترۆنی ده‌گۆڕێت؛ ده‌شڵێت، كاركردن به‌و سیسته‌مه نوێیه له چه‌ند پارێزگایه‌ك ده‌ستی پێ كردووه.
هه‌ینی، 4ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، ستار جابری، بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌ستی كرد به گۆڕینی پسووله‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان له شێوه‌ی كاغه‌زییه‌وه بۆ شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی، هاوكات تۆماركردنی نوێ و جیاكردنه‌وه و گواستنه‌وه و گۆڕینی له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ڕاگرت.
ستار جابری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاركردن به‌و سیسته‌مه نوێیه له پارێزگاكانی به‌غدا، نه‌جه‌ف، كه‌ركووك و دهۆك ده‌ستی پێ كردووه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، كارته ئه‌لیكترۆنییه‌كه هه‌مان زانیارییه‌كانی پسووله كاغه‌زه‌كه‌یان تێدا هه‌ڵگیراوه و بۆ له‌مه‌ودوا هاووڵاتییان ده‌توانن به‌بێ سه‌ردانیكردنی بنكه و لقه‌كانی پسووله‌ی خۆراك، به‌ڵگه‌كانیان به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی تۆمار بكه‌ن.
بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق جه‌ختی كرده‌وه، نوێكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی ته‌واوی هاووڵاتییانی عێراق كه نزیكه‌ی 40 ملیۆن كه‌س ده‌بێت، ته‌واو بووه و ئێسته به‌رنامه‌كه به ته‌واوه‌تی بۆ كارپێكردن ئاماده‌یه.
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌م سیسته‌مه ڕاستییه‌كان له باره‌ی زیندوو و مردووان ئاشكرا ده‌كات، بۆ له‌مه‌ودوا كه‌سانی مردوو ناویان ده‌سڕێته‌وه و به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان نامێنێت.