کۆمەڵێک پرسیاری باو دەربارەی پرۆژەی "هەژماری من"

K24 – هەولێر:
سەنتەری خزمەتگوزاری پرۆژەی "هەژماری من" لە ڕێی ژمارە 1991، ڕۆژانە بەردەوام وەڵامی پرسیارەکانی بەشداربوونی پرۆژەکە دەداتەوە و زانیارییەکان لەبارەی پرۆژەکە بۆ بەشداربووان ڕادەگەیەنێت.
هەینی 4ـی تشرینی یەکەمی 2024 پێگەی "هەژماری من" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کۆمەڵێک پرسیاری، هاووڵاتییان دەربارەی پرۆژەکە، وەڵام و زانیارییەکانی لەسەر پرۆژەکە خستووەتە ڕوو.
"هەژماری من"، دەڵێت: ئەو پۆستە سەرجەم زانیارییەکانی تێدایە و لای خۆتانی هەڵبگرن و وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانتانە. پرۆژەکە ڕایگەیاندووە، هاووڵاتییان هەر پرسیار یان کێشەیەکیان هەبوو، ئەوا دەتوانن لە ڕێی ژمارە 1991 پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاریی پڕۆژەی "هەژماری من" بکەن.

پێنجشەممە 3ـی ئەیلوولی 2024، پرۆژەی "هەژماری من" بڵاوی کردەوە، لە کەمتر لە ساڵێکدا 600 هەزار مووچەخۆری لە سلێمانی، هەولێر و دهۆک خۆیان لە پرۆژەکە تۆمار کردووە و زیاد لە 250 ئامێری ڕاکێشانی پارەشی لە هەرێمی کوردستان هەن.
.jpeg)
پرۆژەی "هەژماری من" باسی لەوە کردبوو، بەردەوام دەبین تا یەک ملیۆن کەس خاوەن هەژماری بانکیی خۆیان دەبن و نزیکەی 1000 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەردەست دەبن.
.jpeg)
پرۆژەی "هەژماری من" یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە وەرچەرخانێکە لە شێوازی مووچەدان و بەهێزکردنی دارایی کەرتی گشتی و پەسەندکردنی بانکی ناوەندیی عێراقە.
ئامانجی پرۆژەی هەژماری من ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکیی بۆ زیاد لە یەک ملیۆن مووچەخۆر بکاتەوە، بەمەش کەرتی بانکیی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەوپێش دەبات و تۆڕی بڵاوبوونەوەی ئامێرەکانی راکێشانی پارە لە هەموو ناوچە و شارەکان فراوانتر بکات.

هەژماری من دەستپێشخەرییەکی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەم دەکاتەوە، کارایی حکومەت و شەفافیەتیش زیاتر دەکات.
.jpeg)
