سوپای سووریا گوندەکانی ڕۆژاوای حەڵەبی تۆپباران کرد

هێزە چەکدارەکان لە حەلەب
هێزە چەکدارەکان لە حەلەب

لە ئەنجامی هێرشی سوپای سووریا  بۆ سەر دەوروبەری حەڵەب، دایکێک و منداڵەکەی بریندار بوون.

ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: سوپای  سووریا  شارۆچکەی ئەبزمولی لە ڕۆژئاوای حەلەب تۆپباران کرد، لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەش، دایکێک لەگەڵ منداڵەکەی بریندار بوون و زیانیش بەو شوێنانە گەیشتووە کە تۆپەکانی لێ کەوتوونەتە خوارەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەکە، سوپای سووریا دەورووبەری ئیدلب و گوندەکانی ڕۆژئاوای حەلەبی بە چەکی قورس و درۆن بۆمباران کردووە، تا ئێستا زیانەکانی ئەو هێرشانە ئاشکرا نەکراون، لەگەڵ ئەوەشدا گرووپە چەکدارەکانی ناوچەکە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای سووریایان لە دەورووبەری حەلەب خستووەتە خوارەوە.