باشترین گۆڵکاران بە لێدانی ڕاستەوخۆ لە مێژووی تۆپی پێ

لیۆنێل مێسی و پێلێ و مارادۆنا
لیۆنێل مێسی و پێلێ و مارادۆنا

زۆرێک لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ تایبەتمەندن بە جێبەجێکردنی لێدانە ڕاستەوخۆکان، لەم ڕێگەیەوە دەیان گۆڵییان بۆ هەڵبژاردەکەیان و یانەکانییان تۆمار کردووە.

لەلای ئەم ئەستێرانە، لێدانی ڕاستەوخۆ وەکو لێدانی سزایە و بەشێکییان ئێستاش لە یاریگەکان بەردەوامن لە یاریکردن، کە ژمارەیەکی زۆری گۆڵییان بە لێدانی ڕاستەوخۆ هەیە، لە نێوانیاندا، لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆیە.

لیستی باشترین 10 یاریزان کە زۆرترین گۆڵییان بە لێدانی ڕاستەوخۆ کردووە:

  1. جۆنینیۆ - بەڕازیل (77 گۆڵ)
  2. پێلێ - بەڕازیل (70 گۆڵ)
  3. لیۆنێل مێسی - ئارجێنتینا (66 گۆڵ)
  4. ڤیکتۆر لیگرۆتالی - ئارجێنتینا (66 گۆڵ)
  5. رۆناڵدینیۆ - بەڕازیل (66 گۆڵ)
  6. دەیڤد بێکهام - ئینگڵاند (65 گۆڵ)
  7. کریستیانۆ رۆناڵدۆ - پۆرتوگال (64 گۆڵ)
  8. دیێگۆ مارادۆنا - ئارجێنتینا (62 گۆڵ)
  9. زیکۆ - بەڕازیل (62 گۆڵ)
  10. رۆناڵد کۆمان - هۆڵەندا (60 گۆڵ)