هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی نزیکەی 400 ملیۆن دۆلار بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی عێراق و سووریا خەرج دەکات

هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش
هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند: نزیکەی 400 ملیۆن دۆلاری بۆ پشتیوانیی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش لە عێراق و سووریا خەرج کردووە. هاوپەیمانیەتییەکە، دووپاتی لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و بەهێزکردنی ئاسایش و گەشەپێدانی ئەو وڵاتە. ڕاشیگەیاندووە: "بە زیادبوونی ماڵدیف، ژمارەی ئەندامانی هاوپەیمانەتیەکە بەرزبووەوە بۆ 87 وڵات".

شەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2024، هاوپەیامنێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "دوای 10 ساڵ لە دامەزراندنی هاوپەیمانەتییەکە بۆ تێکشکاندنی داعش، نوێنەرانی سەرۆکوەزیران و وەزیرانی دەرەوە و گەورە بەرپرسان لە واشنتن، بە داوەتی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆ بوونەوە و دووپاتیان لەوە کردەوە کە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، گەورەترین هاوپەیمانێتیە لە مێژوودا، دووپاتیشیان کردەوە کە هاوپەیمانێتیەکە بەردەوام دەبێت لە تێکشکاندنی داعش لەهەر شوێنێکی ئەو جیهانە بێت".

هاوپەیمانێتیەکە ئاشکرای کردووە، ساڵی 2014 لەسەر داوای عێراق بۆ تێکشکاندنی داعش هاوپەینێتی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتیی ئەمەریکا بۆ تێکشکاندنی داعش لەگەڵ وڵاتان پێک هات، دەشڵێت: "دوای پێنج ساڵ لە شکستپێنانی داعش لە عێراق و سووریا، هاوپەیمانان ڕیز لەوانە دەگرێت کە لەپێناوی تێکشکاندنی داعش و ئازادکردنەوەی خاکەکەیان لە دەستی داعش جەنگان و گیانی خۆیان بەخت کرد".

هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند: وەزیرانی وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون، پشتگیریی خۆیان  بۆ خەرجکردنی 394 ملیۆن دۆلار دا، بۆ ئەو ناوچانەی لە عێراق و سوریا لە دەست داعش ئازادکراون.

Fly Erbil Advertisment