ئەمڕۆ یانەكانی هەولێر و زاخۆ دەیانەوێت دیارییەك پێشكەشی هاندەرانیان بكەن
له گه‌ری سێیه‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق یانەكانی هه‌ولێر و زاخۆ لە كاتژمێر 17:30 به‌كاتی هه‌ولێر لە نێو یاریگەی خۆیان میوانداریی یانەكانی زەورا و كەربەلا دەكەن، زاخۆ لە پێناو یەكەمین سەركەوتن لەم وەرزە دەجەنگێت، یانەی هەولێریش دەیەوێت درێژە بە سەركەوتنەكانی بدات و سێیەمین بردنەوەی لەسەریەك تۆمار بكات.
یانەی هەولێر
لە یارییەكەی ئەمڕۆ یانەكانی هه‌ولێر و زه‌وڕا هه‌مان باڵانسی خاڵ و گۆڵیان هه‌یه و به هاوبه‌شی پێشه‌نگی خولی ئه‌ستیره‌كانی عێراقیان گرتووه، هه‌ولێر له‌م یارییه له تواناكانی نیاز محه‌مه‌د، محه‌مه‌د موحسین، هه‌ڵگورد قه‌یس و هیدایه‌ت له‌تیف به هۆكاری جیاواز بێبه‌ش ده‌بێت، سه‌رجه‌م بلیتی یارییه‌كه‌ی هه‌ولێر و زه‌وڕا له یاریگه‌ی فڕانسۆ هه‌ریری له‌لایه‌ن ئومێد خۆشناوی پارێزگاری هه‌ولێر كڕدراوهتهوه و هانده‌ران به‌خۆڕایی ده‌توانن بچنه یاریگه.
یانەی هەولێر بە راهێنەرایەتی سەمیر بابۆ بۆ ئەم وەرزە زۆرترین یاریزانی گواستووەتەوە كە ژمارەیان 18 یاریزانە، دەستبەرداری 13 یاریزانیش بووە، تەنیا گرێبەستی 8 یاریزانی وەرزی رابردووی نوێ كردووەتەوە كە پێكهاتوون لە (حوسێن جولی، شێركۆ كەریم، دیدار غازی، ئەركان ئەمیر، عومەر جەنگی، مستەفا قابیل، رەوا یوسف و هێلیۆ مۆنتێرۆ).
یانەی زاخۆ
یانەی زاخۆ لە دوایین 2 یاریی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق هیچ یارییەكی نەبردووەتەوە و هەردوو یارییەكەی بە یەكسانبوون تەواو كردووە، ئەمڕۆش لە نێو یاریگەی و لەبەردەم ئاپۆڕای هاندەرانی میوانداریی یانەی كەربەلا دەكات، دەرفەتێكی زێڕین لەبەردەم زاخۆی دەلالە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ جاڕی یەكەمین سەركەوتن لێ بدات، بەوپێیەی ركابەرەكەی لەم وەرزە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان سڕ كراوە و لە لایەن بەشێك لە یاریزانەكانەوە سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە.
یانەی زاخۆ بۆ ئەم وەرزە بە راهێنەرایەتی تەلال بلوشی 9 یاریزانی نوێی گواستووەتەوە و دوایین یاریزانیش ئیبراهیم هیساری بە ڕەگەز ئارجێنتینی بوو. زاخۆ بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراق گرێبەستی 11 یاریزانی وەرزی رابردووی نوێكردووەتەوە و دەستبەرداری 11 یاریزانیش بووە.