جڤاتی نیشتیمانیی هەڵبژێردراو بەرپرسیارێتیی ئەمری واقیع هەڵناگرێ

لۆگۆی بزووتنەوەى گۆڕان
لۆگۆی بزووتنەوەى گۆڕان

جڤاتی نیشتیمانیی هەڵبژێردراوی بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات " بەرپرسیارێتیی ئەمری واقیع هەڵناگرێ".

شەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2024، جڤاتی نیشتیمانیی هەڵبژێردراوی بزووتنەوەی گۆڕان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات "جڤاتی نیشتیمانیی هەڵبژێردراو بەرپرسیارێتیی ئەمری واقیع هەڵناگرێ".

جڤاتەکە دەڵێت: جڤاتی نیشتیمانیی هەڵبژێردراو کۆبونەوەی نائاسایی لە گردی زەرگەتە ئەنجامداوە و چەند بڕیاڕێکی دەرکردووە، لەوانەش، دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان بنەمای کاری یاسایی و ڕێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕانە؛ ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا دایناوە، پێشێلکردنی دەستوور ڕەتکراوەیە. هەمو ڕێکارێکی یاسایی و سیاسی دەگرینەبەر بۆ جێبەجێکردنی دەستوور". دەشڵێت: ژووری هەڵبژاردن بەرپرسیارە لە دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن کە دەستووری ناوخۆی دیاری کردووە لە یەک کاتدا و بە یەک پاکێج ئەنجام ئەدرێت، هەر هەڵبژاردنێک لە ژێر هەر ناوێکدا ئەنجام بدرێت، سەرلەبەری نادەستووری و ناقانونی و نادیموکراتییە.

دەشڵێت: کارکردنی جڤاتی نیشتیمانی لەسەر بنەمای دەستوور و بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانە، دەرگای دڵ و ماڵی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەموو گۆڕانخوازان کراوە بۆ کاری پێکەوەیی پاڵپشت بە دەستووری ناوخۆ. سەرەڕای ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری بەشداریکردن یان بەشدارینەکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی نەداوە، جڤاتی نیشتیمانیی هەڵبژێردراو بەرپرسیارێتیی ئەمری واقیع هەڵناگرێ، ئاشکرایە کاندیدەکانی لیستی (114)ی بزوتنەوەی گۆڕان هاوڕێ و هاوسەنگەر و هەڵسوڕاوی دیاری ئێمەن، بۆیە پشتیوان و هاوکاریان دەبین بۆ سەرکەوتنیان.

Fly Erbil Advertisment